Features 150 Farmuda ١٥٠ فەرموودە
پڕۆژەی بەهای فەرموودە پڕۆژەیەکە تایبەتە بەخزمەتکردنی فەرموودە شیرینەکانی سەروەرمان محمد ﷺ، وە زیاتر ناساندنی گوفتارو ئاکاری پێغەمبەر ﷺ بە مسوڵمانانی ئەزیز بۆ ئەوەی تا بتوانین شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی ئەو ناودارە بین، یەکێک لە کارەکانی پڕۆژەکە بریتی بوو لە ڕاگەیاندنی پێشبڕکێیەک لەسەرتاسەری کوردستان، کە بریتی بوو لە پێشبڕکێی لەبەرکردنی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ، سوپاس بۆخوا تا ئێستا چوار قۆناغی بەسەرکەوتوویی تێپەڕیوە، خۆشبەختانە کەسانێکی زۆر سوودیان لەم پڕۆژەیە بینیوە، بەهیوای ئەوەی خزمەتێکی بچووکی سەرداری ئەو ڕێبازە پاکەمان کردبێت.
ئەم ئەپڵیکەیشنەی ئێستا لەبەردەستتانە یەکێکە لە بەرهەمەکانی پڕۆژە کە پێکهاتوە لە ١٥٠ فەرموودەی پێغەمەری خۆشەویست ﷺ بەمانای کوردیەوە، لەگەڵ ئەمەشدا فەرموودەکان و ماناکانیان بەدەنگێکی خۆش تۆمارکراون، بەپێی نێوەڕۆک و مانای فەرموودەکان دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ناوونیشان.
بەهیوای ئەوەی سوود بینین.
Secure & Private
Your data is protected with industry-leading security protocols.
24/7 Support
Our dedicated support team is always ready to help you.
Personalization
Customize the app to match your preferences and workflow.
See the 150 Farmuda ١٥٠ فەرموودە in Action
Get the App Today
Available for Android 8.0 and above